من دانیشتووی ئه‌م جیهانه‌م و برای هه‌موو مرۆڤهكانم.
دوایین وتووێژ له گه‌ڵ فێدریكۆ گارسیا لۆركا (شاعیری قه‌ره‌جه‌كان)
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: خوسره‌و ناقد
فێدریكۆ گارسیا لۆركا 10ی ژووئنی ساڵی1936 له گه‌ڵ هاوڕێ كاریكاتۆریسته نه‌ترسه‌كه‌ی "لۆئیس بارگایا" داده‌نیشێ و ئه‌م دوانه باس له هونه‌ر و شیعر ده‌كه‌ن تا ده‌گاته گۆرانی قه‌ره‌جه‌كان و مانی به‌خته‌روه‌ی و تێگه‌یشتن له‌م دونیایه. بارگا یه‌كێك بوو له ناودارترین كاریكاتۆریسته سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م كه له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئال سوول"دا هاوكاری ده‌كرد؟ وتووێژی بارگا له گه‌ڵ لۆركا هه‌ر له‌م رۆژنامه‌یه‌دا بلاَو بۆوه. ئه‌م وتووێژه نه‌ك دوایین وتووێژ به‌ڵكوو سه‌رنج راكێشترین و ره‌نگه گرینگ‌ترین وتووێژێك بێـت كه لۆركا كردوویه‌تی. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و قسانه‌ی لۆركا له‌م وتووێژه‌دا كردوویه‌تی نه‌یار و دوژمنه‌كانی ئه‌وی زیاتر له رابردوو تووڕه كرده‌وه هانی داون به‌وه‌ی هه‌ر چی زووتر ده‌نگی ئه‌م شاعیره كپ بكرێت. دوو مانگ دوای بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه رۆژی 18ی ئووتی 1936 لۆركا ئێعدام ده‌كرێت.
لۆركا خۆی دوای ئه‌م وتووێژه‌و به‌ر له بلاَو بوونه‌وه‌ی له وته‌كانی خۆی ترسابوو، ئه‌و ترسابوو و تێگه‌یشتبوو ئه‌و قسه توندانه‌ی كه كردوویه‌تی زیاتر له هه‌ر كاتێك ئه‌وی خستۆته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر بۆیه نامه‌یه‌ك ده‌نووسێ بۆ "ئادۆلفۆ سالازار" ره‌خنه گری هونه‌ری "ئێل سۆل" و نزیكترین هاوڕێی و داوای لێده‌كات وهلاَمهكانی ده‌رباره‌ی فاشیسم و كۆمۆنیسم به بێ ئه‌وه‌ی بارگا بزانێ و نیگه‌ران بێت لا ببات. لۆركا له‌م یادداشته‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م به‌شه له وته‌كانی " له هه‌لوومه‌رجی ئێستادا نائهقلاَنی دێته به‌ر چاو" و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " به‌ده‌ر له‌مه‌ش پێشتر وهلاَمی وه‌ها پرسیارگهلێكم داوه‌ته‌وه" و هه‌ر بۆیه پێویسته ناكات له‌م هه‌لوومه‌رجه‌دا دووپاتیان بكه‌مه‌وه. سالازار له سه‌ر ویستی لۆركا كاره‌كان به‌شێك له وتووێژه‌كه لا ده‌بات و له رۆژنامه‌كه‌دا بلاَو نه‌بێته‌وه. بهلاَم ئه‌م خۆپاراستنه‌ی لۆركا بێ خۆ بوو، له مێژوو بوو به‌شێك له هاوڕێكانی لۆركا كه‌وتبوونه ژێر گوشار كه یان ده‌بێ ببن به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی سپانیا بان ده‌بێ لانیكه‌م به شێوه‌یه‌ك پشتیوانی لێبكه‌ن.
بهلاَم لۆركا ئاماده نه‌بوو پشتیوانی له حیزبی كۆمۆنیست بكات و به‌رده‌وام ده‌یگوت، ئه‌و دژه كۆمۆنیست نییه بهلاَم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه لایه‌نگری لێ بكات، ئه‌و ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو به شێوه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ڵ رووناكبیرانی كۆمۆنیستدا راگه‌یاندن واژو بكات، ته‌نها یه‌كجار، ئه‌ویش له پرسه نامه‌یه‌كدا " كه رێكخراوی رووناكبیران بۆ پاراستنی كه‌لتوور" له سپانیا به بۆنه‌ی مه‌رگی ماكسیم گووركیهو بۆ خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی رووسیایان نووسیبوو له گه‌ڵ ئه‌وان نامه‌یه‌كی واژۆ كرد، بهلاَم به هه‌موو ئه‌مانه‌وه له رێ و ره‌سمێكدا كه له سپانیا به بۆنه‌ی مه‌رگی گووركییهوه ساز كرا به‌شداری نه‌كرد، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی هاو كاری و هاودڵی لۆركا له گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان له سپانیا یان به گشتی له گه‌ڵ چه‌پ ده‌وترێ ته‌نها ئهفسانهیهكهو به‌س.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م وتووێژه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی لێ لا براوه ئاكامێكی مه‌رگهێنه‌ری بۆ لۆركا هه‌بوو. ره‌نگه ئه‌و به تێگه‌یشتن له دۆخی قه‌یراناوی سپانیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، زیاتر هه‌ستی به مه‌ترسی ده‌كرد و ره‌نگه هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه بوو له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئادۆلفۆ سالازاری نووسیبوو، ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ ماڵئاوایی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكات و سه‌فه‌ر بكات بۆ گراندا. به رواڵه‌ت لۆركا ده‌یهه‌ویست به‌ر له‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌وه‌ی كه هه‌یه قه‌یراناوی تر بێته‌وه، سه‌فه‌ر بكات بۆ مكزیك و ته‌نانه‌ت به وته‌ی فرانسیسكۆی برای، به‌ر له ده‌ست پێكردنی شه‌ڕێ ناوخۆیی له سپانیا، لۆركا بلیتی سه‌فه‌ر بۆ مكزیكی له گیرفاندا بوو، بهلاَم لۆركا نه هه‌ڵی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسا بۆ ماڵئاوایی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڕواته گراندا و نه ئیزنی ئه‌وه‌ی پێدرا هاوڕیكانی ببینی له مكزیك. دوایین گه‌ڕانه‌وه‌ی لۆركا بۆ زادگهكهی سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه بوو.
گارسیا لۆركا وتووێژه‌كه‌ی ده‌ست پێدكا و سه‌ره‌تا له باگاریا ده‌پرسێ
لۆركا: بارگایای ئازیز، تۆ له كاركاتێرهكانتدا كوولهكهیهك ناوناوه "خیل روولس" و پێگه‌یه‌كی شاعیرانه‌ت پێ به‌خشییوه و "ئۆنامۆنۆ" گای شه‌ڕكه‌ر و "بارووخا" سه‌گی بیخاوهنت له به‌ر چاو بووه، ئاخۆ پێت خۆشه پێم بڵێ كه ئه‌و هیلكه شه‌یتانانه‌ی كه له هه‌موو شوێنی به‌رهه‌مه‌كانی تۆدا ده‌بیندرێن چ مانایه‌كیان هه‌یه؟
بارگایا: هاوڕێم، فێدریكۆ، تۆ له‌م من ده‌پرسی گرێدراوێتی من بۆ هیلكه شه‌یتانه‌كان له وێنه‌كانمدا له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ وهلاَمهكهت زۆر ئاسانه: بیره‌وه‌رییه‌كی ساندیمانتاڵ من گرێ ده‌داته‌وه به‌م هێلكه شه‌یتانانه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تازه كاری وێنه‌كێشانم ده‌ست پێكردبوو، رۆژێ دایكم ئه‌و كاغه‌زانه‌ی دیت كه من ره‌شم كردبوونهوهو هێڵی لار‌و لوێری تێدا بوون وتی:" كوڕم من ده‌زانم ده‌مرم و تێناگه‌م ئه‌م هێلكه شه‌یتانانه بۆچی ده‌كێشیته‌وه، ده‌تهه‌وێ به‌مانه بژیت؟" هه‌ر له‌و ساته‌وه هێلكه شه‌یتانه‌كان هاتنه ناو وێنه‌كانمه‌وه.
زۆر باشه ، به‌م شێوه كونجكۆڵی تۆ وهلاَمی وه‌رگرته‌وه شاعیری ورد بین قووڵ ئه‌ندێش، گارسیا لۆركا، تۆیه‌ك كه شیعره ناسك و جوانه‌كانت به باڵی پۆلایینه‌وه، ده‌ڕۆنه قوولاَیهكانی زه‌وی. شاعیر ئاخۆ تۆ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕی شیعر خۆی ئامانجی ئه‌و په‌ڕی خۆیه‌تی، یان نه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هونه‌ر ده‌بێ له خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت و ئه‌و كاته‌ی ده‌گرین له گه‌ڵیان بگری و ئه‌و كاته‌ی كه پێده‌كه‌نن له گه‌ڵیان پێ بكه‌نێت؟
بارگای دلۆڤان و بێ هاوتا، له وهلاَمدا ده‌بێ بڵێم وێنای هونه‌ر بۆ هونه‌ر نامرۆڤانه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌رانه، ئه‌گه خۆی له خۆیدا شتێكی پووچ و كرمۆڵ نه‌ده‌بوو. هیچ مرۆڤێ كه ناوی مرۆڤ بوون شایسته‌ی ئه‌و بێت، ئه‌مڕۆكه ئیتر باوه‌ڕی به قسه‌ی هیچ و پووچی وه‌ك" هونه‌ری ره‌سه‌ن" و "هونه‌ر، هه‌ر خۆی ئامانجه" نییه. له‌م ساته سه‌ر سووڕهێنه‌ر و سه‌یرو سهرمهرهیهی جیهان كه ئێستا ده‌یبینین، هونه‌رمه‌ند ده‌بێ له گه‌ڵ خه‌ڵكدا بگری و پێ بكه‌نێ. ده‌بێ دسته گوڵی سووسه‌ن بخه‌ینه ئه‌و لاوه‌و تا كه‌مه‌ر بچینه ناو خمخۆركهوه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه به شوێن گوڵی سووسهندا ده‌گه‌ڕێن. من به ته‌واوه‌تی حه‌زم لێیه ئه‌وه‌ی له سینه‌مدایه له گه‌ڵ خه‌ڵكدا باسی لێبكه‌م. هه‌ر بۆیه رووم هێناوه‌ته شانۆ و هه‌موو هه‌ستیار بوونی خۆم له پێناو شانۆدا داناوه.
بارگایا:له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه هه‌ی كاتی هۆنینه‌وه‌ی شیعر، نزیكایه‌تییه‌ك له گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌و ژیانی دوای مه‌رگ ده‌ستت پێ ده‌دات، یان به پێچه‌وانه‌وه له گه‌ڵ هۆنینه‌وه‌ی شیعر خه‌ونی ژیان له‌و جیهانه‌دا ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و فه‌رامۆش ده‌كرێت؟
لۆركا: ئه‌م پرسیاره قورس و ناوازه‌یه له ترسێكی میتافیزیكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ژیانی تۆی گرتۆته‌وه و ته‌نها ئه‌وانه‌ی له تۆوه نزیكن ده‌توانن له‌م شته تێ بگه‌ن. داهێنانی شاعیری نهێنییه‌كه سه‌ر به مۆر كه كه‌س ناتوانێ ده‌ستی پێی رابگات و وه‌ك نهێنی له‌دایك بوونی مرۆڤ ده‌نگێك ده‌بیستی و نازانی له كوێوه دێت، پێویستیش ناكات به دوای شوێنه‌كه‌یدا بگه‌ڕێی و خۆت نیگه‌ران بكه‌ی به‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگه له كوێوه دێت. من وه‌ك چۆن نیگه‌رانی له دایك بوونی خۆم نه‌بووم ، نیگه‌رانی مه‌رگیشم نیم. به سه‌رسووڕمانه‌وه گوێ ده‌ده‌مه ده‌نگی سروشت و مرۆڤه‌كان و ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگانه فێرم ده‌كه‌ن ده‌یهێنمه سه‌ر كاغه‌ز، بێ هیچ دڵه‌ڕاوكه‌یه‌ك و بێ به ئه‌وه‌ی مانا بده‌م به شتگه‌لێك كه خۆم نازانم وه‌ها مانایه‌ك له ده‌روونیاندا شاراوه‌یه. نه شاعیر نه هیچ كهسێكیتر كلیلی ره‌مز و نهێنی ئه‌م جیهانه‌ی له لا نییه، من ده‌مهه‌وێ باش بم و ده‌زانم شیعر وره‌م پێ ده‌دا و مرۆڤه‌كان خۆشحاڵ ده‌كات و ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی باش بم ، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌گه‌ر ژیانێك دوای مه‌رگ بوونی هه‌بێت لانیكه‌م وه‌ك ئه‌فسانه‌ی كه‌ر و فیلسووف ، سه‌ره‌نجامێكی باش ده‌بێ به نهسیبم. به‌ڵام غه‌می مرۆڤه‌كان و نایه‌كسانی كه به‌رده‌وام له جیهاندا ده‌بیندرێ، ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی له‌ش و گیان و ئه‌ندێشه‌ی من نه‌هێڵن خانوه‌كه‌م له ئه‌ستێره‌كاندا ساز بكه‌م.
باگاریا: شاعیر له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نییت ته‌نها له تۆزی مه‌ستیدا، له نه‌شئه‌ی ماچ كردنی لێوی ژنێكدا، له خواردنه‌وه‌ی شه‌رابێكی كۆندا و له دیتنی دیمه‌نێكی جوان‌دا به‌خته‌وه‌ری شاراوه بێت؟ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیت كه مرۆڤ به گه‌یاندنی ساته‌كان به به‌رزترین كاتی خۆیان ساته ئه‌به‌دییه‌كان به‌دی دێنێ؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئهبهدییهتێكیش بوونی نه‌بێ و مرۆڤ ناچار بێت له جیهاندا فیری ببێت.
لۆركا: بارگایا، من نازانم به‌خته‌وه‌ری له چ جنسێكه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم بهودهقه بێت كه له ئه‌نیستیتۆی مامۆستای بێ هاوتا "ئورتی یی لارا" دا خوێندوومه‌ته‌وه، به‌خته‌وه‌ری ته‌نها له ئاسمانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێ. بهلاَم ئه‌گه‌ر ئه‌به‌دییه‌ت سازكراوی خه‌یاڵی مرۆڤه‌كان بێت، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه له جیهاندا كار و شتگه‌لێك ده‌دۆزرێنه‌وه كه شایسته هه‌رمان بوون و هه‌میشه‌یی بوون و له به‌ر جوانی و به‌رز بوونیان، سه‌رچه‌شن و نموونه‌یه‌كی ته‌واو مانان له پره‌نسیبێكی هه‌میشه‌یی. پێم بڵێ ئه‌م شتانه بۆ له من ده‌پرسی؟ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌تهه‌وێ ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی له‌م جیهانه‌دا هه‌مدیسان یه‌كتر ده‌بینینه‌وه به باڵ و پێكه‌نینه‌كانمان و به كانییه‌كی ناكۆتا له شه‌رابێكی وه‌سف هه‌ڵنه‌گر ، درێژه به وتووێژه‌كه‌مان ده‌ده‌ین له كه‌ش و هه‌وایه‌كدا كه مۆسیقا ژێر میچی قاوه‌خانه‌یه‌كی بێ وێنه‌ی پر كردووه. هیچ مه‌ترسه بارگایا، دڵنیا به ئێمه له‌و جیهانهیتردا یه‌كتر ده‌بینینه‌وه‌و به دیداری یه‌كتر شاد ده‌بینه‌وه
بارگایا: شاعیر تۆ سه‌رت سووڕ ماوه كه پرسیاره‌كانی هاوڕێ كاریكاتۆریسته سه‌ركه‌ش و تووڕهكهت؟ تۆ خۆت باش ده‌زانی من بوونه‌وه‌رێكم به ده‌وری زۆر و باوه‌ڕی كه‌م، سه‌ركه‌ش و به جه‌سته‌یه‌كی پڕ ئازاره‌وه. بیر له‌وه بكه‌وه شاعیر كه هه‌موو ئه‌و شته‌ی ئه‌م ژیانه سه‌خته له گه‌ڵ خۆیدا هه‌یه‌تی، له دێڕێكدا كورت ده‌بێته‌وه كه هه‌ر ده‌م وێردی سه‌ر زاری باوك و دایكم بوو. باوه‌ڕت به‌وه نییه كه " كاڵدۆن دێ لا باركا" . به‌م وته‌یه كه " گوناهی گه‌وره‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه له دایك ده‌بێت" زۆرتر راست دهكاو حه‌ق به‌وه تا " مۆنیۆس سكا" ی خۆش باوه‌ڕ.
لۆركا: پرسیاره‌كانت تووشی سه‌ر سووڕمانم ناكه‌ن، چون به راست تۆ شاعیری، هه‌ر ده‌م قامگ ده‌خه‌یته سه‌ر برینه‌كان. پرسیاره‌كانیش زۆر ساده و سادقانه وهلاَم ده‌ده‌مه‌وه‌و ئه‌گه‌ر وهلاَمهكانیشم راست نه‌بوون نیگه‌ران مه‌به، ئه‌گه‌ر زمانم گیرا ته‌نها له به‌ر نه‌زانینی منه. په‌ڕی قه‌ڵه‌مه سه‌ركه‌شه‌كه‌ی تۆ له جنسی باڵی فریشته‌كانه و له دوای ده‌نگی ده‌هۆڵی كه به ده‌نگه‌كه‌ی سه‌مای مه‌رگهێنه‌ری تۆ دیاری ده‌كات، نه‌وای چهنگێكی ده‌نگ خۆش به ره‌نگی وێنه‌ی وێنه‌كێشه پریمیتیڤه ئیتالیاییهكان شاراوه‌یه، ئه‌وانه خۆش باوه‌ڕن كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی تاك ره‌هه‌ندیان هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و لافاوه فرمێسهكه نابینن كه چوار ده‌ورمانی گرتووه، بهلاَم ده‌كرێ ده‌رمانی ئه‌م چاوه پڕ له گریان و ئهسریناویانه بكرێت.
بارگایا:شاعیری پڕهه‌ست و مرۆڤ خواز، لۆرگا! با درێژه به وتووێژه‌كه‌مان بده‌ین ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی ئه‌و دونیا, من هه‌مدیسان ئه‌م بابه‌ته دێنمه گۆڕێ، چونكه بابه‌تێكی دووباره كردنه‌وه‌ی له خۆیدا شاردۆته‌وه. ئاخۆ بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه جێگای خۆشحاڵی نییه خۆیان له سهرزهمێنێكدا ببیننه‌وه كه له ناو ئه‌و رۆحانه‌دا بۆ ماچ كردن و بۆ كردن، لێو و ددانێ شك ده‌به‌ن؟ ئاخۆ بێده‌نگی جیهان باشتر نییه؟
لۆركا: بارگای ئازیز و ئازار چه‌شتووی من! نازانی كه‌نیسه بۆ لایه‌نگرانی له زیندوو بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی وه‌ك چاره‌نووسێكی گه‌وره قسه ده‌كات؟ ئهشیعای پێغه‌مبه‌ر له وێنه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو له كتێبی پیرۆزدا ده‌ڵێت :" مردووكانی تۆ زیندوو ده‌بنه‌وه‌و جه‌سته‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه. ئه‌وانه له خه‌ودا نووستوون، هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌و سرووتی شادی ده‌خوێنن. چونكه شه‌ونمی تۆ ( كه له سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌نیشێت) شه‌ونمی نووره. زه‌وی مردووكان له خۆدا را ناگرێ " من له گۆڕستانی "سێن مارتین" له سه‌ر قه‌برێكی چۆڵ تابلۆیه‌كم دیت، تابلۆیه‌ك كه وه‌ك ددانی پیرێكی به سالاَچوو، له سه‌ر دیواری وێرانه‌یه‌كدا هه‌ڵواسرابوو، له سه‌ری نووسرابوو ( لێره‌دا جه‌سته‌ی "دۆنا میكائیلا گۆمز" له چاوه‌ڕوانی زیندوو بوونه‌وه‌دایه". ئه‌م وێنه‌یه وێنه‌یه‌كی زه‌ینییه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه روو بدات و ده‌كرێ شتی وا ببێت. چونكه ئێمه سه‌ر و ده‌ست و پێمان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان نایانهه‌وێ ته‌نها سێبه‌رێك بن له‌م دونیایه‌دا كه رۆژی له ناو ده‌چن و بۆ هه‌میشه ته‌واو ده‌بن.
بارگایا: له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كلیلی زادگهكهت "گراندا"(قرتییه) ساتێكی مێژوویی و هه‌میشه زیندووه؟
لۆركا: ساتێكی تاڵ و پڕ له ناهه‌مه‌تی و زه‌ره‌ر و زیان بوو. هه‌ر چه‌ن له قوتابخانه‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێن و فێرمان ده‌كه‌ن، شارستانییه‌تێك كه ده‌كرێ شانازی پێوه بكرێت، جیهانێكی پڕاوپڕ له شیعر و شاعیری، ئه‌ستێره ناسی، بیناسازی و جوانكاری كه له جیهاندا تاقانه‌و بێ وێنه بوو له ده‌ست چوو بۆ ئه‌وه‌ی شارێكی ترسا‌و وێران بمێنێته‌وه، شاری دووپولی، له‌وێ كه له ئێستادا بۆرژوازی هه‌ژاری سپانیا، سه‌ریان كردۆته ناو یه‌ك و دێن و ده‌چن.
بارگایا: له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیت فێدریكۆ كه ولاَتی دایكی هیچ به‌هایه‌كی نییه و سنووره‌كان ده‌بێ بسرێنه‌وه؟ بۆچی ده‌بی سپانیاییهكی خراپ برای ئێمه بێت نه‌ك چینییهكی باش؟
لۆركا: هه‌موو جه‌سته‌م سپانیاییهو ئه‌سته‌مه بۆم بتوانم له ده‌ره‌وه‌ی سنووره جوگرافییهكانی سپانیاوه بژیم. بهلاَم بێزارم له‌وانه‌ی سپانیایین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سپانیایی بن و ئیتر هیچ. من له گه‌ڵ هه‌موو سپانیایهكان هه‌ست به برایه‌تی ده‌كه‌م و بێزارم له‌وانه‌ی ته‌نها له به‌ر وێنایه‌كی ناسیۆنالیستی و ده‌رهه‌ست و ته‌نها له به‌ر ئه‌م وێنا وههاماوییه خۆیان ده‌كه‌ن به قوربانی: چونكه كوێرانه عاشقی ولاَتهكهیانن. چینییهكی باش نزیكتره له من تا سپانیاییهكی خراپ. من سروودی پێهه‌ڵدان به سپانیادا ده‌ڵێمه‌وه‌و تا مۆخی ئێسكه‌كانم هه‌ستیان پێ ده‌كه‌م. بهلاَم به‌ر له هه‌ر شت یه‌كێكم له دانیشتوانی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌و و برای هه‌موو مرۆڤه‌كان. هه‌ر بۆیه باوه‌ڕم به سنووره سیاسیه‌كان نییه.
بهلاَم بارگایای ئازیز بڕیار نییه ئه‌و كه‌سه‌ی وتووێژ ده‌كات هه‌موو پرسیاره‌كان بپرسێ. من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی وتووێژی له گه‌ڵ ده‌كرێ ئه‌ویش مافێكی هه‌یه، ئێستا من ده‌پرسم ئه‌و حه‌ز و خۆزگه‌یه‌ی كه ده‌ست به‌رداری تۆ نابێت و به‌رده‌وام ده‌تهه‌وێ سه‌باره‌ت به‌و دونیایه پرسیار بكه‌ی له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ به راست حه‌زت لێیه له‌و دونیادا درێژه به ژیان بده‌ی؟ ئاخۆ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیت كه هه‌مووشت له پێشدا دیاری كراوه‌و مرۆڤ باوه‌ڕدار بێت یان بێ باوه‌ڕ ناتوانێ هیچ شتێ بگۆڕێ؟
بارگایا: ته‌واو له گه‌ڵت هاوڕام. به داخه‌وه منیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌مه‌وه. من له راستییدا مرۆڤێكی بێ دین و باوه‌ڕم كه تینوی باوه‌ڕ و ئیمانه, ئه‌م راستییه‌ی كه ئێمه بۆ هه‌میشه له ناو ده‌چین زۆر تاڵ و تراژیكه. ماڵئاوا ماچه ئاگرئاوییهكانی دڵداران، ماڵئاوا جامی شه‌رابی كۆن كه له گه‌ڵ تۆدا راستییه دڵتهزێنهكانم له بیر كردوه. مالئاوا دیمه‌نه جوانه‌كانی سروشت، ماڵئاوا نوور كه سێبه‌ره‌كان ده‌ڕه‌وێنیته‌وه. ئه‌رێ له كۆتاییه‌كه‌ی دڵته‌زیندا كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین، ته‌نها ئاواتم ئه‌وه‌یه كه جه‌سته‌كه‌م له سووچی باغێكدا بنێژرێت تا لانیكه‌م ئه‌و جیهانه‌م ، خاك بارگاوی بكات.
لۆركا: ده‌توانی پێم بلێی بۆ هه‌موو ئه‌و سیاسییانه‌ی كه تۆ كاریكاتۆریان ده‌كێشیته‌وه وه‌ك بۆق ده‌چن؟
بارگایا: چون هه‌موویان له خمخۆركدا ده‌ژین.
لۆركا: كه‌س لێت ناپرسێ چ گوڵێكت پێ جوانه؟ چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌م پرسیارانه باویان نه‌ماوه، بهلاَم له به‌ر ئه‌وه‌ی من زمانی گوڵه‌كان فێر بووم له تۆ ده‌پرسم چ گولێكت زیاتۆ له هه‌مووان خۆش ده‌وی، تاكوو ئێستا ئه‌و گوڵه‌ی خۆشت ده‌وێ داوته له به‌رۆكت؟
بارگایا: هاورێكه‌م لام وایه تۆ بۆ گه‌یشتن به شتێك وه‌ك "گارسیا سانچز" سه‌ره‌تا وتار بده‌ی؟
لۆركا: خوا ئه‌و رۆژه نه‌كات! من حه‌زم له شتی وا نییه و ئه‌م سازه ناسازانه لێ ناده‌م و ئاوازی وه‌ها ناخۆش ناژه‌نم.
بارگایا: لۆركای ئازیز، من ده‌مهه‌وێ را و بۆچوونت بزانم ده‌رباره‌ی دوو شت كه لام وایه له سپانیا زۆرترین پله‌و به‌هایان هه‌یه: گۆرانی قه‌ره‌جه‌كان و یاری گا. له گۆرانی قه‌ره‌جه‌كاندا من ته‌نها كێشه‌یه‌ك ده‌بینم و ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه كه ته‌نها باس له دایكه‌كان ده‌كات و به‌رده‌وام دایكه‌كان دێنێته یاد و باوكان ده‌بێ بڕۆن و ون بن! ئه‌مه به لامه‌وه بێ ئینسافییه. زۆر باشه به بێ گاڵته و له شۆخی به‌ده‌ر، ئه‌م گۆرانیانه به‌شێكن له به‌ها گه‌وره‌كانی ولاَتی ئێمه.
لۆركا: كه‌من ئه‌وانه‌ی گۆرانی قه‌ره‌جه‌كان ده‌ناسێ، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه به "فلامینكۆ" له هه‌موو شوێن نمایش ده‌كرێ، جۆرێكی به‌لاڕیدا براو و سووكه له گۆرانی قه‌ره‌جه‌كان. له‌م وتووێژه‌دا ناكرێ له‌م بابه‌ته بدوێین، چونكه هه‌م ئه‌م باسه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌م به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت له رۆژنامه‌دا بلاَو بكرێته‌وه. بهلاَم له‌م روه‌وه تۆ راست ده‌كه‌ی كه به شۆخییه‌وه ئاماژه‌ت به‌وه‌دا كه قهرجهكان له گۆرانییه‌كانیاندا ته‌نها باس له دایكیان ده‌كه‌ن و دایكیان دێننه‌وه یاد. هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه قه‌ره‌جه‌كان له سه‌رده‌می دایك سالاریدا ده‌ژین. باوكه‌كانیش له راستییدا باوك نین، بۆڵكوو بۆ هه‌میشه كوڕی دایكانیان ده‌مێننه‌وه و به‌م شێوه ده‌ژین. به‌مه‌شه‌وه له گۆرانییه لۆكاڵییه‌كانی قه‌ره‌جه‌كاندا شیعرگه‌لێكی بێوینهو و زۆر باش ده‌بیندرێ كه پێشكه‌ش به باوكان كراوه، بهلاَم ئه‌م جۆره شیعرانه ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ن. بابه‌تێكی گرینگی تریش گه تۆ هێناته گۆر، یاری گایه كه ره‌نگه بكرێ به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی شیعری و گرینگ‌ترین سه‌رماییه‌ی ژیانی سپانیا بزانین. باوه‌ڕ پێكردنی ئه‌سته‌مه كه بۆچی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌نده‌كان وه‌ها كه‌م و ده‌گمه‌ن له‌م بابه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. هۆكاره‌كه‌شی له بارهێنانێكی هه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه له گه‌ڵیدا گه‌وره بووین و هه‌رده‌م له گه‌ڵماندایه. بارهێنانێ كه ئه‌و به‌ره‌كه‌ی من به‌ر له هه‌ر شت پشتی تێكرد. له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م یاری گا شارستانی ترین جه‌ژنێكه كه له جیهاندا به رێوه ده‌چێت، یاری گا نمایشێكی ورووژێنهرهو ره‌سه‌نه كه سپانیاییهكان له‌وێ فرمێسك و تووڕه‌ییه‌كانیان ده‌ڕێژن. گۆڕه‌پانی یاری گا ته‌نها گۆڕه‌پانێكه كه له‌وێدا ده‌كرێ به ته‌واو مانا مه‌رگ ببینرێ، مه‌رگێ كه جوانیییهكی سه‌رسووڕهێنه‌ری له گه‌ڵدایه. به راست ئه‌گه‌ر شه‌یپووره ورووژێنه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی یاری گا ئیتر ده‌نگیان لێوهنهیت، به‌هاری سپانیا چۆن ده‌بێ، خوێن و زمانی ئێمه چی پێدێت؟ له باری خوو و خهدهو هه‌ستی شاعیرانه‌وه من به راست ستایشی یاركه‌ری لێهاتووی یاری گا "خوان یلمۆنته" ده‌كه‌م.
بارگایا: كام یه‌ك له شاعیرانی هاوچه‌رخی سپانیا زۆر په‌سه‌ند ده‌كه‌ی و خۆشت ده‌وێ؟
لۆركا: ئاماژه به 2 مامۆستا ده‌كه‌م: "ئا‌نتۆنیۆ ماچادۆ" و "خوان رامۆن خیمێنس". یه‌كه‌میان به هۆی جیدی بوونی قووڵ و پێگه‌یشتنی شاعیرانه‌ی. شاعیری ئینسانی و ئاسمانی، سه‌ركه‌وتووی هه‌ر شه‌ڕێك، خواوه‌ندی ره‌های جه‌هانی سه‌ر سووڕهێنهری خۆی. دووهه‌میان، شاعیری گه‌وره، نائارام له شوور و شه‌وقی ترسینهری خۆی له خۆی، نیگه‌ران له راستییه‌ك كه ده‌وری داوه، بێ‌دار دڵ و ورد بین، دوژمنی راسته‌قینه‌ی رۆحی شكۆدار و بێ هاوتای شاعیرانه‌ی خۆی.
ماڵئاوا بارگایا. كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه ژووره‌كه‌ت بۆ لای هاوڕێ نائارام و سهركهشهكانت، به گوڵه وه‌حشییه‌كان، به گیانله‌به‌ره وه‌حشییه‌كان، به چۆمه بێ ئارامه‌كان بڵێ دڵ خۆش نه‌كه‌ن به سه‌فه‌ره هه‌رزان و هاتووچۆه بێهووده‌كان بۆ شاره‌كانی ئێمه، به‌و گیانله‌به‌رانه بڵێ كه تۆ وه‌ك راهیبه فرانسیسییهكان، به دڵۆڤانی و ورد بینییه‌وه، كێشاونوتهوه بڵێ نه‌كا شێت بن و ببن به گیانله‌به‌ری ماڵی. به گوڵه وه‌حشییه‌كان بڵێ زۆر لووت به‌رز نه‌بن به جوانییه راده بهدهرهكهیان و به خۆیان نه‌نازن، ئه‌گینا ره‌نگه دیل بكرین و محكوومیان ده‌كه‌ن به ژیان له سه‌ر ته‌رمی پووساوی مردووه‌كان.
سه‌رچاوه:
http://www.naghed.net/Tarjome_ha/Lorca_Naghed_etemad.htm