دوایین وتووێژ له گه‌ڵ فێدریكۆ گارسیا لۆركا (شاعیری قه‌ره‌جه‌كان)
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: خوسره‌و ناقد
و بۆ كوردی: مسته‌فا زاهیدی
فێدریكۆ گارسیا لۆركا 10ی ژووئنی ساڵی1936 له گه‌ڵ هاوڕێ كاریكاتۆریسته نه‌ترسه‌كه‌ی "لۆئیس بارگایا" داده‌نیشێ و ئه‌م دوانه باس له هونه‌ر و شیعر ده‌كه‌ن تا ده‌گاته گۆرانی قه‌ره‌جه‌كان و مانی به‌خته‌روه‌ی و تێگه‌یشتن له‌م دونیایه. بارگا یه‌كێك بوو له ناودارترین كاریكاتۆریسته سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م كه له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئال سوول"دا هاوكاری ده‌كرد؟ وتووێژی بارگا له گه‌ڵ لۆركا هه‌ر له‌م رۆژنامه‌یه‌دا بلاَو بۆوه. ئه‌م وتووێژه نه‌ك دوایین وتووێژ به‌ڵكوو سه‌رنج راكێشترین و ره‌نگه گرینگ‌ترین وتووێژێك بێـت كه لۆركا كردوویه‌تی. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و قسانه‌ی لۆركا له‌م وتووێژه‌دا كردوویه‌تی نه‌یار و دوژمنه‌كانی ئه‌وی زیاتر له رابردوو تووڕه كرده‌وه هانی داون به‌وه‌ی هه‌ر چی زووتر ده‌نگی ئه‌م شاعیره كپ بكرێت. دوو مانگ دوای بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه رۆژی 18ی ئووتی 1936 لۆركا ئێعدام ده‌كرێت