دیكتاتۆر و مۆدێرنیتی
به بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیا باران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه

مسته‌فا زاهیدی
1- ئانتۆنی گیدێنز كه باس له مۆدێرنتیی ده‌كات، مۆدێرنیتی به شمشێرێكی دوو لا ده‌بینێ كه لایه‌كی كول و لایه‌كی تیژه. به مانایه‌كی تر مۆدێرنیتی وته‌زایه‌كی دوو رووه، ده‌كرێ ئه‌و دوو لایه‌ی مۆدێرنیتی كه گیدێنز باسی لێده‌كات به شێوه‌یه‌كی‌تر ناو ببه‌ین: لای باش و لای خراپی مۆدێرنیتی. لای باشی مۆدێرنیتی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌یه كه سه‌رده‌می مۆدێرنیتی بۆ مرۆڤایه‌تی بوویه‌تی، له‌وانه له پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنۆلۆژیاییه‌كانه‌وه بگره هه‌تا دوایین پێشكه‌وتنه پزیشكییه‌كان.