(چاو خشاندنێك به سه‌ر دنیای گێڕانه‌وه‌ی پۆل ئاستێردا)
سعید كمالی دهقان
و: مسته‌فا زاهیدی
پۆل ئاستێر له ده‌گمه‌ن نووسه‌رانی داهێنه‌ره كه له پانتای جۆراوجۆر‌و به‌رفراوانی ئه‌ده‌بیاتدا كاری كردووه‌و ئه‌زموونیی كاری هه‌یه. پانتایه‌ك كه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی شیعری فه‌رانسه، نووسینی وتار و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، نووسینی شیعر،بیره‌وه‌ری نووسین، ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیاتی پۆست مۆدێرنیتی، رۆمانی ریالیسمی جادوویی و ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیش. هه‌ر بۆیه جیهانی نووسینی پۆل ئاستێر نووسه‌ری ناسراوی ئه‌مریكایی به به‌راورد له گه‌ڵ هاوچه‌رخه‌كانیدا جیاواز و نوێتره و هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگێردڕیته‌وه سه‌ر زۆربه‌ی زمانه زیندووكانی دونیا‌و هه‌روه‌ها له هه‌موو شوێن به شێوه‌ی باش پێشوازی له نووسینه‌كانی بكرێت.