
سارتر
مرۆڤێكی ئازاد له به‌رده‌م تۆفانی مێژوودا
مێشێل كۆنتا
و: مسته‌فا زاهیدی
بیرمه‌ندێ كه وه‌ها گه‌ڵاڵه‌ی رشتبوو كه هاوكات هه‌م "سپینۆزا" بێت و هه‌م "ستاندال"
هاوڕێكانی سه‌رده‌می گه‌نجێتی پێیان ده‌وت " پیاوه بچووكه‌كه" ره‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی به‌ڵێنی به خۆی داوه ببێ به پیاوێكی گه‌وره. خۆی، ئه‌و كاته‌ی كه ته‌نها پشت ئه‌ستوور بوو به خۆی، دوو دڵ نه‌بوو له‌م شته. ره‌یمۆن ئارۆن باوه‌ڕ به خۆ بوونه‌كه‌ی به یاد ده‌هێناوه‌و به باشی باسی ده‌كرد :" له ئاستی كانت یان هێگلدا بوو؟ّ! بۆچی وا نه‌بێت؟ هاوپۆلیه‌كانی له خۆیان ده‌پرسی كه ئه‌و و هاوڕێ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی " پۆل نیزان" كامیان له پێشدا ناو ده‌رده‌كه‌ن و ناوده‌ركردنی كامیان هه‌میشه‌یی ده‌بێت؟" ئارۆن لای وابوو سارتر له فه‌لسه‌فه‌دا و "نیزان" له ئه‌ده‌بیاتدا ده‌یانتوانی به وه‌ها پله‌یه‌ك بگه‌ن. سارتر خۆی ده‌یگێڕیته‌وه كه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه كه له داهاتوودا ده‌بێت به پیاوێكی گه‌وره، كه وایه به شێوه‌ی "سارتری گه‌نج" ده‌ژیا كه بیۆگرافی نووسه‌كان (له داهاتوودا) ده‌په‌رژێنه سه‌ر ورده‌كارییه‌كه‌ی. باشتر بڵێین كه وه‌ها گه‌ڵاڵه‌ی رشتبوو كه هاوكات هه‌م سپینۆزا بێت و هه‌م ستاندال .
ادامه مطلب
+
نوشته شده در
2007/11/20ساعت 22:49  توسط مستةفا زاهيدى
|