و، بۆ فارسی: یووسف ئه‌بازه‌ری
و: بۆ كوردی: مسته‌فا زاهیدی
گێلدێنبێرگ: له‌م وتوێژه‌دا ده‌مهه‌وێ 2 وته‌زای وته‌كانی ئێوه، باسی لێوه بكرێت. یه‌كه‌م تایبه‌ته به مه‌رگی خودا له وتاری Court Trait'ontologie transitoire و ئه‌ویتر ده‌رباره‌ی مه‌رگی كۆمۆنیسم كه له وتاری " ده‌رباره‌ی كاره‌ساتی ئاڵۆز" له ژماره 22ی گۆڤاری Lacanian ink باسی لێوه كراوه. ئێوه له لایه‌كه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌رگ رووداوێك نییه. به‌مه‌شه‌وه مه‌رگی خودا و مه‌رگی كۆمۆنیسم هه‌رتكیان كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامیان لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و ئه‌نجامانه كامانه‌ن؟