چه‌ن خاڵێ ده‌رباره‌ی "خه‌ون بینه‌كان" به‌رهه‌می"بێرتۆلۆچی"
ن: ئومید مێهره‌گان
و: مسته‌فا زاهیدی
له‌م سالاَنه‌دا كه دروشمی" سینه‌ما مردووه " كه‌وتۆته سه‌ر زاران‌و هه‌موو كه‌س ئیزن به خۆی ده‌دات به‌وه‌ی ده‌رباره‌ی گرینگ‌ترین دیارده‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م قسه بكات، كۆمه‌ڵێ ده‌رهێنه‌ر ده‌بینین كه فیلم ساز ده‌كه‌ن به‌وه‌ی روانگه‌یه‌كی جیا له‌م روانگه‌یه بخه‌نه روو. فیلمی نوێی بێرنارد بێرتۆلۆجی، "رۆیا بینه‌كان" به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م پرسه. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌ی سینه‌مای ئیتالیا، زۆر جار‌و له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا فیلمگه‌لێكی به‌رهه‌م هێناوه كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك فیلم دره‌وشاوه‌و هه‌رمان بوون هه‌ڵگری پرسه رۆژانه‌و روانگه گشتییه‌كان جێهانیش بوون.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در
2007/10/20ساعت 10:44  توسط مستةفا زاهيدى
|
سارتر له خۆی ده‌دوێ (وتووێژ له گه‌ڵ پیه‌ر ئاندره بۆتانگ) ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه.
و: مسته‌فا زاهیدی
سارتر له خۆی ده‌دوێ، هه‌ڵگری 3 كاتژمێر وتووێژی راسته‌وخۆیه له گه‌ڵ ئه‌م بیرمه‌نده. ده‌رهێنه‌ری ئه‌م ئۆتۆبیۆگرافیه سینه‌ماییه، پیه‌ر ئاندره بۆتانگه كه له‌م به‌رهه‌مه 3 كاتژمێرییه‌دا سارتر له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌دوێ. ئه‌م وتووێژ له شوێنی كاره‌كه‌ی له ژماره 17ی شه‌قامی مه‌كس ماهوونی پاریس ئه‌نجام دراوه. به وته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه ته‌نها به‌رهه‌می گرینگه ده‌رباره‌ی ژان پۆل سارتر.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در
2007/10/20ساعت 10:35  توسط مستةفا زاهيدى
|