پاشه‌كشه‌ی رۆشنبیری ئایینی
نووسینی: موراد فه‌رهاد پوور
به‌م دواییانه دوكتور عه‌بدولكه‌ریم سرووش، دیارترین روخساری رۆشنبیری ئایینی، له وتارێكدا له گۆڤاری "مه‌دره‌سه" ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌ربڕیوه كه هه‌رچه‌ن فێقه و عیرفان هه‌ڵگری هه‌ندێ لایه‌نی ناعه‌قلاَنین، به‌لاَم له راستییدا گه‌وره‌ترین دوژمنی عه‌قڵ دیارده‌ی شۆڕشه. ئه‌م بۆچوونه له سه‌رده‌مێكدا راگه‌یه‌ندرا كه زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسییه ریفۆرم گه‌راكانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه دژ به ره‌گه مێژووییه‌كه‌ی خۆیان، واته رووداوی دووهه‌می جۆزه‌ردان وه‌ستانه‌وه‌و له ژێر ناوی به‌رگری له "میانه ره‌وی"دا، سیاسه‌تی خه‌ڵكیان وه‌ك توندڕه‌وی و هۆكاری سه‌ره‌كی شكه‌ستی ریفۆم پرۆتیسته كرد.