ئا:مسته‌فا زاهیدی
ده‌گێڕنه‌وه سێنت ئاگۆستین وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سێك داوای لێ بكات له كاتێكی دیاری كراودا بینینێ ، ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نابێ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێی بپرسێ كات چییه؟ ئه‌و ناتوانێ وه‌لاَم بداته‌وه.
به‌شێك له‌م مه‌ته‌ڵه‌ی كات له‌م راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ئه‌زموونی زه‌ینی كات فره چه‌شنه: بۆ دوو كه‌س كه خه‌ریكن ته‌ماشای فیلمێ: ده‌كه‌ن و چێژی لێ وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كات وه‌ك یه‌ك به سه‌ر بچێت. به‌لاَم بۆ كه‌سێكی تر كه هه‌ر ئه‌و فیلمه ماندووی كردوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كات به شێوه‌یه‌كی ئازار ده‌ر درێژ بێـته‌وه.
ده‌سه‌لاَت و دۆخی نائاسایی
مسته‌فا زاهیدی
1
ئاخۆ رێگایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه؟ ئاخۆ ئه‌م دۆخه هه‌ڵگری چ په‌یامێكی تایبه‌ته؟ ئاخۆ هێنده ئاسان ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شتی به‌خته‌روه‌ریمان لێ دا ده‌خرێ؟ یان ئێمه كۆمه‌ڵێ مرۆڤین كه ده‌بێ بكه‌وینه ده‌روه‌ی ئه‌و یۆته‌پیاوه كه بڕیاره دابمه‌رزێ؟ ئاخۆ هیچ هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ درووست كردنی یۆتۆپیا، یان سه‌رده‌می یۆتۆپیستی ماوه، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێكدا كه نهیلیسم ته‌نانه‌ت بونیادی سه‌رجه‌م به‌هاكانی فه‌رهه‌نگی رۆژئاوای گرتۆته‌وه؟