بونیاد‌و شێوه‌كانی چیرۆكی درێژ
ن: ئۆیسن وارن
و: مسته‌فا زاهیدی
تیۆری و ره‌خنه‌ی رۆمان له باری چییه‌تی و چۆنیه‌تیه‌وه له به‌راورد له‌گه‌ڵ تیۆری و ره‌خنه‌ی شیعردا ته‌مه‌نێكی كورتتری هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك هه‌میشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆن بوونی شیعر و تازه‌بوونی رۆمان له به‌راورد له‌گه‌ڵ شیعردا. به‌ڵام وه‌ها به‌ڵگاندنێك زۆر روون ده‌رناكه‌وێ. رۆمان وه‌ك ژانێرێكی هونه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی له زمانی ئاڵمانیدا باوه، ره‌نگه شێوه‌یه‌ك بێت له هه‌ڵبه‌ستراو (Dichtung) و به مانا ته‌واوه‌كه‌ی، به هه‌ڵهێنجانێكی مۆدێڕن له شیعری "ئێتمێك" ده‌ژمێردرێ. ئه‌م شێوه شیعره، وێڕای شانۆ یه‌كێكه له دوو شێوه‌ی گرینگی ئه‌ده‌بی. هۆی وه‌ها هه‌ڵهێنجانێ، ره‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه رۆمان ئاوێته‌ییه‌كی جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌رقاڵكه‌ر و ته‌فرێحیه‌كاندا و هاوكاتیش وه‌ك هونه‌رێكی ناجیددی له واقیعه‌كا دوور ده‌كه‌وێته‌وه. چونكه له شان رۆمانه گه‌وره‌كاندا، به‌رده‌وام به‌رهه‌مگه‌لێكی ده‌ستكرد و بێ‌هێز، بڵاو ده‌بنه‌وه. روانگه‌ی باو و په‌سه‌ندی ئه‌مریكاییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه چیرۆك نین، بۆ فێربوون به كه‌ڵكه و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك، كارێكی زیانبه‌خش و له كۆتاییدا جۆرێ زیاده‌ڕۆیی تاكه كه‌سیه و هیچ شتێكی لێ ناكه‌وێته‌وه جگه له رووهێنان به خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه ره‌خنه‌گرانه‌كانی نووسه‌رانێكی وه‌ك جیمز لاول و ماتیۆ ئارنۆڵد.