تبليغاتX
بیری نوی
ئه وی پته و و به ستووه به دووکه لَ و هه با ده بی

22ی‌ جۆزه‌ردان، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ ئایدیاكان

ن: مسته‌فا زاهیدی

بوونی‌ ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیای‌ ره‌ها ‌و پێڕه‌و كردنی‌ له‌ ده‌سه‌لاَتدا به‌ مانای‌ ره‌ت كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر چه‌شنه‌ بیر ‌و بۆچوونێكی‌ تره‌و لادان له‌و هێڵه‌ سووره‌ی‌ كه‌ ئه‌و ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیا ره‌هایه‌ دای‌ ناوی‌ شكاندنی‌ پیرۆزییه‌ته‌كانه‌‌و به‌ سه‌ر پێچی‌ كردن ده‌ژمێردرێ‌‌و ئه‌و كه‌س یان تاقم‌و گرووپه‌ش كه‌ ئه‌م سنووره‌یان به‌زاندوه‌ رووبه‌رووی‌ یاسایه‌ك ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیا گه‌لاَڵه‌ كراوه‌. ئه‌م چه‌شنه‌ بیر كردنه‌وه‌ جیهان ده‌كات به‌ دوو به‌شه‌وه‌. به‌شێك كه‌ سه‌ر به‌ ئایدۆلۆژیایه‌ به‌ ئێمه‌(US) ‌و به‌شێكی‌ تر كه‌ جۆرێكی‌تر ده‌هزرێ‌ به‌ ئه‌ویدی‌(OTHER) ناو ده‌رده‌كات.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2007/6/14ساعت 9:34  توسط مستةفا زاهيدى  |