ن: ئه‌حمه‌د ئه‌خوه‌ت
و: مسته‌فا زاهیدی
واڵتر بنیامین له ساڵی 1933ه‌وه ، واته له دوای به ده‌سه‌لاَت گه‌یشتنی نازیه‌كان به زۆری ژیانی له پاریس برده‌سه‌ر، ساڵی 1940 كه ئاڵمانیه‌كان فه‌رانسه‌یان داگیر كرد، هه‌وڵی‌دا له‌م شاره بڕواته ده‌ر‌و هۆركایمه‌ر ویزای ئه‌مریكای بۆ وه‌رگرت. بنیامین له دوایین رۆژه‌كاندا به هاوكاری رێنوێنێك به ناوی خاتوو ئه‌لیزا فیتكۆ و له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی‌تردا له رێگای كوێستانییه‌وه به‌ره‌و سپانیا وه‌ڕێ كه‌وت‌و له رێگا له گوندی سه‌ر سنووری (پۆرت-بۆ) ماڵئاوایی له ژیان كرد. لیزا فیتیكۆ نوامبری 1980 بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له دوایین رۆژه‌كانی ژیانی بنیامین تا ئه‌و كاته‌ی له ئه‌و‌و هاوسه‌فه‌ره‌كانی له سه‌ر گردێ كه ده‌یخوارده سه‌ر پۆرت-بۆ به جێ‌هێشتووه ، له ژێر ناوی "به‌سه‌رهاتی بنیامینی پیر" بڵاو كرده‌وه.