له چه‌ن رۆژی رابردوودا هه‌واڵێ له ماڵپه‌ِه ئینته‌رنه‌تییه‌كان‌و له راگه‌یاندنه‌كان بلاَو بۆوه كه ویژدانی هه‌ر تاكێكی ده‌هه‌ژاند. ئه‌و هه‌واڵه‌ش ئه‌وه بوو كه كوردێكی دانیشتووی شاری مۆنیخی ئا‌ڵمانیا به ناوی كازم به به‌رچاوی عامه‌وه‌و هه‌ر وه‌ها به به‌رچاو منداڵه ته‌مه‌ن 4 سالاَنه‌كه‌یه‌وه له ناو شاری مۆنیخ سانیای هاوسه‌ری كه ژنێكی 22 ساڵه بوو سه‌ره‌تا به چه‌قۆ بریندار كرد‌و دواتر سووتاندی. بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه شتێكی دڵته‌زین بوو كه له گه‌ل ئه‌وه‌ی ویژدانی هه‌ر تاكێكی ئازادیخوازی هه‌ژاند، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له ده‌روونی خۆماندا بیزاری خۆمان له‌و پیاوه ده‌ربڕی به‌لاَم ناچاریشی كردین كه به‌خۆدا بچینه‌وه‌و هۆكاری ئه‌م كاره بزانین.