ن: ئومید میهرگان
و: مسته‌فا زاهیدی
1) ئایا ئێمه له یه‌كتر بێزارین؟ ئایا ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌كیترین و تاقه پرسیاری كلتووری ئێمه له‌م سه‌رده‌مه ترسناكهماندایه؟ من له "ئه‌ویدی" بێزارم.
بۆ دوان ده‌رباره‌ی چه‌مكی "بێزاری" پێویستمان به كۆمه‌ڵێكی یه‌كجار زۆر چه‌مكی هه‌ڵقوڵاو له بایه‌تی ده‌روون ناسی و ئیلاهیات هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌توانێ به سانایی مرۆڤ له ئه‌زموونی دیاریكراوی "بێزار بوون" دوورخاته‌وه. بێزاری جۆرێك دڵته‌نگی و غه‌مبارییه. له روانگه‌ی "یۆتوپیا"ی سیسته‌م و قه‌واره‌كانی ئه‌خلاقدا، بێزار بوون به‌رهه‌می ئاڵۆز بوون و تێكچوونی په‌یوه‌ندی "تاك""له‌گه‌ڵ ئه‌ویتره". له‌وانه‌یه له ئێستای كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تێیدا ده‌ژین، لێك¬هه‌ڵپێكانی چه‌مكی "بێزاری" له گه‌ڵ چه‌مكی وه‌ك "سروشتی مرۆڤ" و "دۆخی مرۆڤایه‌تی" و... و له راستیدا له گه‌ڵ چه‌مكه "فه‌لسه‌فییه‌كان"، زۆر ئاڵۆز و سه‌ر لێ شێوێنه‌ر بێ، ئه‌ویش به هۆیه‌كه له‌وانه‌یه ئه‌م كۆمهلَِگایه له ژیانی ئاسایی رۆژانه‌دا ئه‌زموونی دیاریكراوی "بێزاری" شاراوه و سه‌ركوت بكا.