زه‌ری نیعمه‌تپوور
و/ مسته‌فا زاهێدی
له خۆم ده‌پرسم به‌ڕاستی شاژنه‌كان له‌م كاره سه‌یرانه ده‌كه‌ن؟ نا, قه‌ت بڕواناكه‌م. چه‌ن خۆشه مرۆڤ هه‌موو رۆژێ كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و بۆ جارێكی‌تر زیندوو ده‌بێته‌وه, ببیستێ یا ببینێ یا بخوێنێته‌وه, له جێگایه‌ك, له قوژبنێكی ئه‌م جیهانه, رووداوێك رووی داوه, رووداوێكی زۆر ساكار نه له‌و رووداوه زۆر سه‌یر و سه‌رسووڕهێنه‌رانه. نه‌ك خولقاندنی حه‌ماسه‌یه‌كی شكۆدار, نه ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ قاره‌مانێكدا ئاشنابێت. رووداوێكی هێنده ساكار, هێنده بچووك كه كه‌س نایبینێ. وه‌ك له دایك بوونی شیعرێكی دڵڕفێن, وه‌ك "خه‌و" له مێشكی "مێچۆ مادۆ" دا. وه‌ك له دایك بوونی كتێبی "خه‌وی په‌پووله‌كان" له ئه‌و په‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی دووردا یان نه, له هه‌موو ئه‌مانه جوانتر, كاتێك بێ كه شاژنێك له پشت مێزی پاشایه‌تی هه‌ڵده‌ستێت و له پشت مێزێكی بچووك دا ده‌نیشیێ و كتێبی شیعری "خه‌وی په‌پووله‌كان" له له به‌ر ده‌می دا ده‌نێ و ده‌یخوێنێته‌وه.
موسته‌فا زاهیدی
كتێبی ئه‌زموونی مۆدێنیتی كه ناوه‌كه‌ی تری" ئه‌وه‌ی پته‌و و به‌ستووه ، به دووكه‌ڵ‌و هه‌با ده‌بێ" كتێبیكی مارشال بێرمه‌نه كه له لایه‌ن موردا فه‌رهادپووره‌وه كراوه به فارسی‌و هه‌ر ئه‌م كتێبه له لایه‌ن مه‌نسوور ته‌یفوورییه‌وه كراوه به كوردی.
ئه‌م كتێبه وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌ڵێ هه‌وڵی ئه‌وه‌یه تا ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌رێم یان گۆڕه‌پانی هه‌ندێ له ماناكانی مۆدێرنیتی بكاته‌وه‌و لایه‌نه‌كانی مۆدیرنیتی لێك بداته‌وه‌و گه‌لاَڵه‌یان بۆ بكێشێ.
ره‌نگه رۆژێ له رۆژان ئاواتی هه‌ر كچێك بی كه ژیان پێك بێنێ‌و ببێ به دایك. ئه‌م خه‌ونی دایك بوونه ، یان ئه‌م خواسته كه وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌ك له ده‌روونی ژناندایه ره‌نگه له هه‌موو كولتووره‌كان‌و له هه‌موو شوێن یه‌كسان بێ یان لانیكه‌م وێكچوونێكی فه‌راوان ببێ له نێوان ژنان له هه‌موو كولتووره‌كانا. چونكه" دایك بوون " به گشتی له زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگ‌و كولتووره‌كانا وه‌ك شتێكی پیرۆز چاوی لێكراوه‌و وه‌ك ئه‌مرێكی "پیرۆز" ناو دێر كراوه كه ره‌نگه ته‌نها پیرۆزییه‌ته‌كه‌ی له‌وه‌دا بێت كه وه‌چ ده‌خاته‌وه‌و ده‌بێ به هۆی مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی.